گه‌وره‌ترين بانكى ئه‌ڵمانيا سه‌دا 58ى داهاتى دابه‌زيوه‌

بانكی دۆیچەی ئەڵمانی رایگەیاند، لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ئاستی داھاتییان بەرێژەی لەسەدا 58 دابەزیووە.

K24 – هه‌ولێر:

بانكی دۆیچەی ئەڵمانی رایگەیاند، لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ئاستی داھاتییان بەرێژەی لەسەدا 58 دابەزیووە.

بانكی دۆیچە كە گەورەترین بانكی ئەڵمانیایە رایگەیاند، ئاستی داھاتیان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، بەجۆرێك پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی داھاتوو بڕی داھاتی بانكە ئەڵمانیيەكە نزیكەی 10 ملیار دۆلار كەمبكات.

بانكی دۆیچەی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، گروپەكەمان دووچاری گەورەترین كێشە بووه‌تەوە لەچوار مانگی رابردووی ئەمساڵدا، ئەمەش بەھۆی ئەو ھاوبەشانەی لەبازاردا ھەیەتی، كە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار لەداھات لەو ماوەیەدا لەكەمیداوە.