وەزارەتی دارایی مووچەی ئەم چینە دابەش دەکات
پرۆسەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت
K24-هەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی: "رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2/5/2016 و سێشەممە رێکەوتی 3/5/2016 مووچەی خانەنشينانى پێشمەرگە دابەشدەکات".
وەزارەتی دارایی گوتیشی: "رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 4/5/2016 و رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی5/5/2016 مووچەی خانەنشينانى شارستانیی دابەشدەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان و شەڕی داعشەوە رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، بۆیە مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی نەداوە.
ئا: ئا ، ف