له ميهرانهوه حهوت ههزار تهن كاڵا هاوردهى عێراق كراوه
زیاتر لە حهوت ھەزار تەن كاڵا لە سنووری مێھرانەوە ھەناردەی عێراق كراوە.
K24 – ههولێر:
زیاتر لە حهوت ھەزار تەن كاڵا لە سنووری مێھرانەوە ھەناردەی عێراق كراوە.
بەڕێوبەری گشتی لێكۆڵینەوە لە پیشەسازیيەكانی ئیلام محەممەد مەدەدی بە ھەواڵدەری مێھری راگەیاندووە، لە دوو مانگی رابردوودا 7 ھەزار و 600 تەن كاڵا لە سنووری نێودەوڵەتی مێھران لە پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستانەوە ھەناردەی عێراق كراوە.
بە وتەی مەدەدی بەشی ھەرە زۆری كاڵاكان پەیوەست بە بواری بیناسازی، مەوادی كیمیایی بۆ پیشەسازی و پارچە بوون.
ھەر لەو سنوورەوە بڕیارە 94 پرۆژەی دیكەی ھەناردەی كاڵا تا كۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبكرێن.