ئێران ئاستى ئاوى به‌نداوى دووكان داده‌به‌زێنێت

بەنداوی سێڵوێ، 95 ملیار مەتر سێ جا لە ئاوی بەنداوی دووکان کەم دەکاتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

بەنداوی سێڵوێ، 95 ملیار مەتر سێ جا لە ئاوی بەنداوی دووکان کەم دەکاتەوە.

بەنداوی سێڵوێ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، مانگی داهاتوو ئاوی تێدەکرێت و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دووکان.

بەڕێوبەری گشتیی ئاوی ناوچەیی پارێزگای ورمێ، رایگەیاند: ئێستا 91%ی پڕۆژەی بەنداوی سێڵوێ کۆتایی هاتووە و مانگی داهاتوو ئاوی تێدەکرێت.

کیومەرس دانشجوو، بە ئاژانسی مهێری راگەیاند: دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، لە ساڵێکدا 95 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی چەمی سێڵوێ لە رێگەی کەناڵی جەڵدیانەوە بەرەو گۆلی ورمێ دەگوازرێتەوە.

چەمی سێڵوێ یەکێک لە لقەکانی رووباری کەڵوێیە کە لە بەرزاییەکانی نێوان کوێستانەکانی سەقەر و کێلەشین لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە  بەرەو پیرانشار و سەردەشت دەڕوات و لە سنووری قەڵادزێوە دەڕژێتە ناو بەنداوی دووکان.