به ڤیدیۆ...ناوی خانمه‌پیره‌كه كه بۆ یوڤێنتۆس داندراوه له چی هاتووه؟
زۆرێك پێیانوایه هۆكاری ناسناوی خانمه پیره‌كه كه به باڵای یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌ڵدراوه به‌هۆی مێژوو و كۆنی یانه‌كه‌یه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م ناسناوه په‌یوه‌ندی به مێژووی یانه‌كه نییه، چونكه یانه‌ی دیكه هه‌یه به‌ر له یوڤێنتۆس دامه‌زراوه.
تایبه‌ت به چیرۆكی خانمه پیره‌كه دوو بۆچوون هه‌یه، له بۆچوونی یه‌كه‌مدا ناوی ئه‌و يانه‌يه‌يان به دوو وشه‌ی لێكدراو به‌ستووه‌ته‌وه، له یه‌كێكیاندا به یوڤێنتۆس وتراوه خانمه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین هه‌واداری له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئیتاڵیا هه‌بووه، هانده‌ران ته‌نانه‌ت له ناپۆلی و پالێرمۆوه له‌پێناو یوڤێنتۆس گه‌شتیان كردووه .
له وشه‌ی دووه‌مدا كه یوڤێنتۆسه هه‌رچه‌نده له‌لاتین مانای لاو ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵانی سییه‌كان زۆربه‌ی یاریزانانی یوڤێنتۆس ته‌مه‌ن گه‌وره بوون ناسناوه‌كه‌یان بۆ پیره‌كه گۆڕیوه و كۆكراوه‌ی وشه‌كه بووه‌ته خانمه پیره‌كه.
به‌ڵام بۆچوونی دووه‌م دووپاتیده‌كاته‌وه ناوی خانمه پیره‌كه بۆ خاتوو ئیلینا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یه‌كێك بووه له دانیشتووانی شاری تۆرینۆ،13 منداڵ كه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا یارییان كردووه، ئه‌م خانمه برده‌وام خواردن و خواردنه‌وه‌ی بؤ ئاماده‌كردوون، ئه‌مه‌ش به هۆی خۆشه‌ویستی ئه‌و خانمه بۆ یاری تۆپی پێ.
دواتر8 له‌و منداڵانه راسته‌وخۆ دوای دامه‌زراندنی یوڤێنتۆس گوازراونه‌ته‌وه ریزه‌كانی یانه‌كه، خانمه پیره‌كه‌ش جگه له ئاماده‌بوونی له یاریگه و له مه‌شقه‌كان به‌رده‌وام پاڵپشتی و خزمه‌تی كردوون، كه گۆڵیان تۆماركردووه به‌رده‌وام هاواریان كردووه لافیكیا سنیۆرا به مانای خانمه پیره‌كه.