توركيا ده‌ڵێت تا ئێستا 86 هه‌وڵى ته‌قينه‌وه پووچهڵكراوونهتهوه
گوته‌بێژى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره نو‌عمان كورتولمووش، رايگه‌ياند، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كانيان 85 هه‌وڵى كرده‌وه‌ى تهقينهوهيان پووچه‌ڵكردوونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره نو‌عمان كورتولمووش، رايگه‌ياند، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كانيان 85 هه‌وڵى كرده‌وه‌ى تهقينهوهيان پووچه‌ڵكردوونه‌ته‌وه.
گوتيشى: له ناو ئه‌و ژماره‌يه 49 هه‌وڵيان په‌يوه‌نديدار بوونه به به‌كارهێنانى بۆمب و نارنجۆكى ده‌ستيى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كورتولمووش له ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
كۆنگره‌كه‌ى ناوبراو دواى ئه‌وه هات كه 2 پۆليس كوژران و 22ى ديكه له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو بريندار بوون.
ئۆتۆمبێله‌كه له شارى غازى عه‌نتابى باكوورى كوردستان ته‌قييه‌وه و ئۆتۆمبێلێكى هێزه ئه‌منييه‌كانى توركياى كردبووه ئامانج كه ئێستا له شاره‌كه‌دا بڵاوه‌يان پێكراوه به مه‌به‌ستى راوه‌دوونانى ئه‌و گه‌نجانه‌ى رووبه‌ڕووى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا ده‌بنه‌وه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، 6 ته‌قينه‌وه‌ى هاوشێوه له شارى غازى عه‌نتاب روويانداوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له ئاكامى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانيان بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان، 11 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه، كه سوپا ئه‌وانى وه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان ناساندووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا ده‌ريكردووه، هاتووه، چوار كه‌سى چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه‌ى نوسه‌يبينى هه‌رێمى ماردين و حه‌وت كه‌سى ديكه له شه‌رناخ له ئاكامى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپادا كوژراوون.
له لايه‌ن خۆيه‌وه پارتى كرێكارانى كوردستان تا ئێستا هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌باره‌ت به راستى و درووستى ئه‌و ئاماره‌ى سوپاى توركيا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به سه‌دان هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و به سه‌دانى ديكه بريندار بوونه به هۆى ئه‌و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييانه‌ى سوپاى توركيا كه له هاوينى ساڵى رابردووه‌وه دهيانكاته سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان و به هۆيانه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى له نێوان گرووپه‌كانى گه‌نجانى لايه‌نگرى پارتى كرێكارانى كوردستان درووستبووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نووسينگهى فه‌رمانڕه‌واى ناوچه‌ى ليجه له سنوورى شارى ئامه‌د، بڕياريدا هاتوچۆى هاووڵاتيان له ناوچه‌كه قه‌ده‌غه بكات.