پێشمەرگە گوندی مسقەڵاتی لە چەكدارانی داعش پاككردەوە

"چەندین تەرمی چەكدارانی داعش لە بەرەكانی شەڕ جێماون"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4d399b97-1f55-4281-90e2-d6f682966478/hershi%20daiesh%20tilisquf.ism/manifest

 

K24 - تەلسقۆف

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری (كوردستان24) لە میحوەری تەلەسقوف ھێزی پێشمەرگە شكستی بە ھێرشەكانی داعش ھێناوە گوندی مسقەڵاتی لە نزیك تەلەسقوف لە چەكدارانی داعش پاككردەوە كە ئەمڕۆ دزەیان كردبووە ناو گوندەكە.

پەیامنێرمان لە زاری فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنوورەكە رایگەیاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان شكستیان بە ھێرشەكانی داعش ھێناوە، گوندی مسقەڵاتیان لە نزیك تەلەسقوف لە چەكدارانی داعش پاككردەوە كە ئەمڕۆ دزەیان كردبووە ناو ئەو گوندە".

گوتیشی: " زیاتر لە 30 تەرمی چەكدارانی داعش لە بەرەكانی شەڕ جێماون و پێشمەرگە 14 ھەمەر و زرێپۆشی داعشیان تێكشكاندووە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە لە میحوەری تەلەسقوف ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بە گوتەی فەرماندەكانی پێشمەرگە شكستیان بە ھێرشەكانی داعش ھێناوە و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.