پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر نوێنه‌رانى كورد له په‌رله‌مانى توركيا هه‌ڵگيرا
ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى توركيا له دره‌نگانێكى شه‌وى رابردوودا، پڕۆژه ياساى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتارانى كوردى په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى توركيا له دره‌نگانێكى شه‌وى رابردوودا، پڕۆژه ياساى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتارانى كوردى په‌سند كرد و له دواى ئه‌و بڕياره ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى سه‌ر به پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتين رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له كاتێكدا ليژنه‌كه سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرسه‌كه بوو، مشت‌ومڕ له نێوان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان درووست بوو، ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى فه‌رمانڕه‌واى توركيا كه‌وتنه وێزه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په).
شه‌هێدحاڵێك بۆ رۆيته‌رز رايگه‌ياندووه، په‌رله‌مانتارانى ئاكه‌په به ده‌به‌ى ئاو و مشته‌كۆڵه په‌لامارى په‌رله‌مانتارانى كورديان دا و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى كورد بكشێنه‌وه.
دواى كشانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورد، سێ لايه‌نه سياسييه‌كه‌ى ديكه له په‌رله‌مانى توركيا پڕۆژه ياساكه‌يان په‌سند كرد.
له ئێستادا كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى په‌رله‌مانى توركيا پڕۆژه ياساى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر نوێنه‌رانى كورد تاوتوێده‌كات و ئاماده‌ى كردووه بۆ ده‌نگ له‌سه‌ر دانى.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه دامه‌زرێنه‌رى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامييه پێشتر داواى كردبوو، لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌رانى كورد ئه‌نجامبدرێت كه تۆمه‌تباركراوون به بانگه‌شه‌كردن بۆ توندوتيژى و پشتيوانيكردن له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، كه له لايه‌ن پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى فه‌رمانڕه‌واى توركياوه وه‌ك پارتێكى "تيرۆريست" پێناسه‌ى ده‌كرێت.