به فه‌رمی زیدان به‌بێ دوو یاریزان رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته‌وه
لیستی كۆتایی ریال مه‌درید بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی راگه‌یاندرا

كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه لیستی كۆتایی یانه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا دوو یاریزانی یانه‌كه له پێكهاته‌كه‌ی زیدان دوور خراونه‌ته‌وه.
زیدان 21 یاریزانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاماده كردووه، له لیسته‌كه‌شدا هه‌ردوو یاریزان (كه‌ریم بێنزیما و كاسێمیرۆ) به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه.
گۆڵپارێز: (ناڤاس، كیكۆ كاسیا و ڕۆبن یانێز)
به‌رگریكاران: (ڤاران، پێپی، ڕامۆس، ناچۆ، مارسیلۆ، كارڤاخاڵ، ئاربێلوا و دانیلۆ).
ناوه‌ڕاستكاران (تۆنی كرووس، خیمس رۆدریگێز، گاریس به‌یل، مودریچ و ئیسكۆ و كۆڤاسیچ).
هێرشبه‌ران: (كریستیانۆ، لوكاس ڤازكویز، خیسی رۆدریگێز و بۆرخا مایۆراڵ).
بڕیاره، سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت خۆی بگه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.