سه‌لیم جبووری دێته هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بە مەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە رووداوه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد، بریار وایه سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
محه‌مه‌د كه‌ربولی، ئه‌ندامی یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، رۆژی شه‌ممه سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی دڵنیاكردنه‌وه‌ی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق. سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیداری ده‌بێت.
كه‌ربوولی راشیگه‌یاند، جبووری هه‌وڵی دانیشتنێكی گشتگیر ده‌دات به به‌شداری ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی كه عێراق تێیكه‌وتووه.
دوێنێ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی پەرلەمانی عێراق له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه و بریاریاندا، به بێ بوونی بڕیارێكی روونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد. جارێكی دیكه ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.