به ڤیدیۆ...ئه‌م پیاوه‌ی وه‌كو كارگه ئه‌ستێره دروست ده‌كات
سیمیۆنی ئاتلێتیكۆی له یانه‌یه‌كی ئاساییه‌وه كرده یه‌كێك له تۆقێنترین یانه‌كانی جیهان
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌رێك وه‌ك چۆن پێشتر له‌كاتی یاریكردن تووند و تۆڵ و به‌هێز یاری ده‌كرد، دوای ده‌ست پێكردنی به كاری راهێنه‌رایه‌تی دیسانه‌وه ئه‌و هێزه‌ی گواسته‌وه تیمه‌كه‌ی.
سیمیۆنی له ساڵی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتلێتیكۆمهدرید كرد و بووه راھێنه‌ری ئه‌و یانه ئیسپانیاییه و هه‌ر له‌و ساڵه یانه‌كه‌ی برده سه‌ر سه‌كۆی ناسناوی یۆرۆپالیگ و له وه‌رزی 2011 بۆ2012 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
دوای وه‌رزێكیش بووه پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا و له وه‌رزی 2013 بۆ 2014 ئاتلێتیكۆ مه‌درید دوای دابڕان بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ جارێكی دیكه به سه‌ركردایه‌تی سیمیۆنی ناسناوی خولی ئیسپانی به‌ده‌ست هێنایه‌وه و هه‌ر له‌و وه‌رزه گه‌شته یاری كۆتایی و به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دۆڕا و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا.
دیسانه‌وه له‌م وه‌رزه سیمیۆنی له یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ژوانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه، جارێكی دیكه رووبه‌رووی زیدان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات یاریده‌ده‌ر و ئێستا راهێنه‌ری مێرینگێیه.
ئاتلێتیكۆ له‌م وه‌رزه چۆكی به بایرن میونشن و بارسێلۆنا و بێنفیكا و ئایندهۆڤین دادا كه ئه‌و چوار یانه‌یه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بوون.
كلیلی بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییانه‌ش له گیرفانی ئانتوان گریزمانی فه‌ره‌نسییه كه كاریگه‌رترین یاریزانی یانه‌كه‌ی و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كانی دواین قۆناخه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
گریزمان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له یاری چوون هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كرد، به‌ڵام له یاری هاتنه‌وه دووجار تۆڕی بلوگرانای هه‌ژاند و یانه‌كه‌ی گه‌یانده نیوه‌ی كۆتایی و رووبه‌رووی بایه‌رن میونشن بوونه‌وه.
له یاری یه‌كه‌م به گۆڵێكی ساول ئاتلێتیكۆ بایرنی شۆك كرد پاشانیش له یاری گه‌ڕانه‌وه بایرن نزیك بوو له سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام گریزمان جارێكی دیكه وه‌ك فریادڕه‌س گۆڵێكی له تۆڕه‌كه‌ی نۆیه‌ر تۆمار كرد و ئاتلێتیكۆ به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری بۆ یاری كۆتایی سه‌ركه‌وت.
رۆخێ بلانكۆس به سه‌ركردایه‌تی سیمیۆنی له یانه‌یه‌كی ئاسایی بووه‌ته یانه‌یه‌ك كه زلهێزه‌كانی مێژوو سڵی لێده‌كه‌نه‌وه. به‌جۆرێك هه‌ر ساڵه و ئاسمانه‌كه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی لێ ده‌ڕوات، به‌ڵام پیاوه ئارجهنتیناییهكه وه‌كو كارگه ئه‌ستێره دروست ده‌كاته‌وه كه دواینیان گریزمانه كه هانده‌رانی ئاتلێتیكۆ به سوپه‌رمانی یانه‌كه ناوی ده‌به‌ن.