به ڤیدیۆ...ڤاردی ئه‌ستێره‌یه‌ك گه‌وره، به‌ڵام دڵڕه‌ق به‌رانبه‌ر دایكی
رۆژنامه‌ی سه‌ن: ڤاردی دایك و باوكی كردۆته قوربانی هاوسه‌ره‌كه‌ی
جه‌یمی ڤاردی ئه‌و یاریزانه‌ی كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی لیسته‌رسیتی له باخه‌ڵدایه و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی ئه‌م وه‌رزه به شایسته‌ییه‌وه چووه سه‌ر سه‌كۆی ناسناوی پرێمه‌رلیگ، به‌ڵام رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی خۆشییه‌كانی ڤاردی پوچه‌ڵ كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد ڤاردی له رۆژی دایكان دان سه‌ردانی دایكی نه‌كردووه، بگره زیاتر له ساڵێكیشه هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دایكی نه‌كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خێزانه‌كه‌یه‌وه نه‌ماوه.
لیسا ڤاردی كه دایكی ڤاردییه ده‌ڵێ ڤاردی ئێستا خۆی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئاماده ده‌كات، به‌ڵام نه من و نه باوكی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه نابین.
دایكی ڤاردی ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م ماندوو بووم، قوربانیم بۆ دا تا بووه یاریزانێكی به‌ناوبانگ، ئێستاش په‌یوه‌ندی لهگهڵمم نه‌ماوه و زیاتر له ساڵێكه هیچ كات یه‌كترمان نه‌بینیوه.
هه‌موو كێشه‌كانی ڤاردی له‌گه‌ڵ دایكی به‌هۆی بیكی نێكڵسۆنی دهسگیرانییهوهیه چونكه خێزانه‌كه‌ی ڤاردی پێیان باش نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه كه ده‌یه‌وێت بكات، به‌ڵام ڤاردی سووره له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه.
باپیری ڤاردیش قسه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌ڵێت: ده‌سگیرانه‌كه‌ی ڤاردی رێگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیمی چاوی به خێزانه‌كه‌ی بكه‌وێت.
له ماوه‌ی رابردوو ڤاردی بۆ ماوه‌ی دوو یاری له پرێمه‌رلیگ راگیرا ئه‌و یاریزانه‌ش ئه‌و كاته‌ی قۆسته‌وه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كه بڕیاره پێش یۆرۆی فه‌ره‌نسا، ڤاردی له‌گه‌ڵ بیكی نێكڵسۆن بچێته نێو قه‌فه‌زی زێڕینه‌وه.
ڤاردی له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ لیسته‌ر خاوه‌نی 24 گۆڵه و له لایه‌ن ده‌سته‌ی نوسه‌رانی وه‌رزشی ئینگلته‌راش به باشترین یاریزان ده‌ستنیشان كرا و له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ناسناوی پرێمه‌رلیگیش هیچ كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ی ڤاردی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه نه‌بوون، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه مێژوویه‌وه ده‌گێرا.