ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئامه‌د روویدا
K24 - ئامه‌د:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئامه‌دی باكووری كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و 45 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی توركیا له سه‌نته‌ری شاری ئامه‌د كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه، كاتژمێر 4:30 خووله‌ك، له سه‌نته‌ری شاره‌كه روویداوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، تیمه‌كانی فریاگوزاری و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.