مووچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆكی ئێران جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه
- K24 - هه‌ولێر:
- ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئێران، دووپاتيكرده‌وه، مووچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، ناگاته 2 هه‌زار دۆلار.
- مو‌سا ره‌زا سه‌روه‌تی، گوتی: "مووچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆك كۆمار، 4 ملیۆن تومانه، واتا نزیكه‌ی 1200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ شایسته داراییه‌كانی دیكه ده‌گاته نزیكه‌ی 6 ملیۆن تومان، نزیكه‌ی 1700 دۆلار".
- سه‌روه‌تی گوتیشی: "مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، زۆر له‌و بڕه‌ش كه‌متره".
- ساڵی رابردوو حكوومه‌تی ئێران بڕیاریدا، كه‌متری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، نابێت له 900 هه‌زار تومان كه‌متر بێت، واتا 270 دۆلار.
- دراوى ئێران له بنه‌ڕه‌تدا ریاله، به‌ڵام له‌كاتی مامه‌ڵه و بازرگانی، سفرێك هه‌ژمار ناكرێت، واتا 10 ریال ده‌بێته 1 تومان، له ئێستاشدا نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به 30.350 ریالی ئێرانییه.
-
- سه‌رچاوه: ریانۆڤۆستی