كۆشكی سپی: بایدن كۆتوبه‌ندی سه‌ر ئێران توندتر ده‌كات
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر پرۆگرامی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران توندتر ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر پرۆگرامی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران توندتر ده‌كات.
گوته‌بێژی كوشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، "جین بساكی" له لێدوانێكی كورتدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌یه، كه كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر پرۆگرامی ناووكی ئێران توندتر بكات.
داوایشی كرد، كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و پابه‌ندییانه جێبه‌جێ بكات، كه له رێككه‌وتنی ناووكی بۆی ده‌ستنیشان كراوون.
ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، له 2018دا ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كلایه‌نه له‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه كشایه‌وه، كه وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران له ته‌مموزی 2015 واژوویان كردبوو.
پێشتر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران واژوویان كردووه.