کۆرۆنا زیانی بە پلانەکانی کۆمپانیای ئەیرباس گەیاندووە
لەگەڵ کەمبوونەوەی خواست کۆمپانیای ئێرباس بەرهەمهێنانی فڕۆکە کەمدەکاتەوە
K24 – ھەولێر:
کۆمپانیای ئەیرباسی ئەوروپایی رایگەیاند، بەهۆی سستبوونەوەی خواست بۆ گەشتکردن بەهۆی شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پلانی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی فڕۆکەیان کەمکردووەتەوە.
ئەو کۆمپانیا ئەوروپاییە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئەی 320 سێریەس پلە بە پلە بۆ 43 فڕۆکەی مانگانە لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵە بەرزدەکەنەوە، لە کاتێکدا بە گوێرەی پلانەکان بڕیاربوو مانگانە 45 فڕۆکەیان بەرهەم بهێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای ئەیرباس پلانی داڕشتبوو، بەرهەمهەمهێنانی فڕۆکەکانی بۆ 47 فڕۆکەی مانگانە تا وەکو تەمموز بەرزی بکردبایەوە.
کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای ئەیرباس بە گوێرەی پلانەکانی بۆ رێوشوێنەکانی داخرانی گشتی و بەربەستەکانی قەدەغەی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە.