بەهۆی کۆرۆنا کۆمپانیای نیسان کارەکانی لە بەریتانیا هەڵپەسارد

کۆمپانیای نیسان پێشبینی دەکات، لە دووشەممەی داهاتووەوە  دەست بەکارەکانی خۆی لە بەریتانیا بکاتەوە

كۆمپانیای نیسان
كۆمپانیای نیسان

K24 – ھەولێر:

بەهۆی کۆرۆنا و قەیرانی دابینکردنی پارچەکانی کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کارەکانی لە کارگەیەکی بەریتانیا هەڵپەسارد.

ئەو کۆمپانیایە ئاماژەیكردووە، بەهۆی دەرهاویشتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری گرفت بوونەتەوە لە دابینکردنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل.

هەروەها کۆمپانیای نیسان پێشبینی دەکات، لە دووشەممەی داهاتووەوە  دەست بەکارەکانی خۆی لە بەریتانیا بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی تووشبووان و مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەوەش دەرهاویشتەی نەرێنی ئابووری بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت بڵاوبوونەوەی ئەو نەوە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند هەفتەی دواییدا، کە ترسێکی گەورەی لە جیهان دروستکردووە و وڵاتانی ناچارکردووە رێوشوێنی توند بۆ رووبەڕوونەوەی بگرنەبەر.