تویته‌ر هه‌ژماری خامنه‌یی راگرت
خامنه‌یی به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی داوه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای تویته‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی راگرت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هات، ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری خامنه‌ییدا وێنه‌ی یاریزانێكی گۆڵف بڵاوكرایه‌وه كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌چوو و له تویته‌كه‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو، تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش كۆمپانیای تویته‌ر تویتێكی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی سڕییه‌وه، كه نووسیبووی: ناكرێت بۆ كوتان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا متمانه به ڤاكسینه دروستكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بكرێت، چونكه دوور نییه له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌وه وڵاتانی دیكه ژه‌هراوی بكه‌ن.
H.B