بەوێنە و ڤیدیۆ.. کەسێکی ئێرانی ویستوویەتی بەمشێوەیە حەبی هۆشبەر بهێنێتە کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان وردەکاریی دوو کەیس بڵاودەکاتەوە

وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆییەکە
وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆییەکە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی چەند کەسێک و دەستبەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە وردەکاریی دوو کەیسی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا کراوە، کە یەکێکیان لە 12ـی ئەم مانگە لە بازگەی جوندیان بووە و دەستگیراوە بەسەر یەک کیلۆ و 20 گرام ماددەی هۆشبەری شیشە، سێ تۆمەتبار بەهۆیەوە دەستگیرکراون. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: شیشەکە بەشێوەیەکی تۆکمە لەنێو پارچەیەک ئیزۆگام هەڵگیراوە.

کەیسەکەی دووەم سەیرترە و بەپێی راگەیەندراوەکە و ئەو ڤیدیۆیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاوی کردووەتەوە "کەسێکی ئێرانی لە 20-1-2021 دەستگیرکراوە، کە بڕی 110 دانە حەبی هۆشبەری لە جۆری ترامادۆل لەنێو پێڵاوەکانی حەشارداوە، ئەو کەسە لەکاتی هاتنەناوەوەی هەرێمی کوردستان، لە سنووری حاجی ئۆمەران دەستگیرکراوە".

ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە
ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە
ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە
ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە
حەبە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە
حەبە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەکە
دەقی راگەیەندراوەکە
دەقی راگەیەندراوەکە