لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دزرا
K24 - هەولێر
ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیئکاپی پۆلیسی کەرکووک دزراوە و پۆلیسی کەرکووک بازگەیان داناوە بۆ دۆزینەوەی.
بەپێی سەرچاوەیەکی کوردستان24 لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بەڕێوەبەری هۆبەی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆلیسی کەرکووک بەکارهێنراوە و لەپێش ماڵەکەی ئەو دزراوە، ئێستاش ئەو ئەفسەرە کە پلەی رائیدە و ناوی (ن.م.) لە بەندینخانە دەستبەسەرە.
بەپێی سەرچاوەکە ژمارەیەکی زۆر بازگە لەنێو شاری کەرکووک دانراون بەمەبەستی دۆزینەوەی، چونکە هێزە ئەمنییەکان ترسیان هەیە لەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ مەبەستی کاری تیرۆرستی بەکاربێت.