لە رێگەی کورتەنامە موچەی ئۆزیل دابین دەکرێت
K24-هەولێر
یانەی فەنەرباهچەی تورکیا کەمپەینەک لە پێناو کۆکردنەوەی پارە بۆ پێدانی موچەی ساڵێکی مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەیان راگەیاندووە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە یانەی فەنەرباهچەی تورکیاوە کردووە، ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی رێکەوتووە بۆ ساڵێک 15 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێ بدرێت، بەڵام ئێستا یانە تورکیەکە کەمپەینەکیان راگەیاندووە و داوا لە هاندەرانی یانەکەیان دەکەن لە رێگەی کورتەنامە بەشداری بکەن، لە پێناو کۆکردنەوەی بڕێکی پارە بۆ دابین کردنی موچەی ئەو یاریزانە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، ئەو یانەیە بە هۆی قەیرانی دارایی توانای پێدانی هەموو موچەکەی ئۆزیلیان نیە، بۆیە دەیانەوێت بە هاوکاری هاندەرەکانیان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.