سێ یاریزانە کوردەکەی داڵکورد بەم زوانە گەشتی سوید دەکەن
K24-هەولێر
سێ یاریزانە نوێیەکەی داڵکورد کێشەی ڤیزەیان چارەسەر بوو لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەوە دەکەن.
فەرحان شکور و هاروون ئەحمەد و بەختیار رەحمانی لە ئێران ڤیزەی سویدیان وەرگرت و تەواوی رێکارەکانیان بۆ گەشتکردن بۆ سوید ئەنجام دا و لە چەند رۆژی داهاتوو هەر سێ ئەستێرە کوردەکە دەگەنە سوید و پەیوەندیی بە یانەی داڵکورد دەکەن، کە پێشتر فەرحان شکور و هاروون ئەعمەد لەپێناوی وەرگرتنی ڤیزە چوونە لوبنان و نەیانتوانی ڤیزەی وەربگرن و بە خواستن یارییان بۆ هەولێر و زاخۆ کرد.
هاروون ئەحمەد لەلایەن کوردستان٢٤وە بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٠ی کوردستان دەستنیشانکرا و هاوشانی فەرحان شکور لە خولی پلە دووی سوید یاریی بۆ داڵکورد دەکەن.