حەبیب لە یاریی هونەرە جەنگیەکانەوە بۆ یاری تۆپی پێ

حەبیب نورمەحەمەدۆڤ
حەبیب نورمەحەمەدۆڤ

 

K24- هەولێر

حەبیب نورمەحەمەدۆڤ یاریزانی یاریی هونەرە جەنگیەکان ئامادەیە یاریی بۆ یانەیەکی تۆپی پێ بکات.

حەبیب لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ئامادەیە دەست بە یاریی تۆپی پێ بکات و چاوەڕێ ئۆفەری یانەکان دەکات و هەر یانەیەک داوای لێ بکات، ئەوا ئامادەیە یارییان بۆ بکات، لە کاتێکدا لەو گرتەیەدا بە دیار دەکەوێت لە باخچەیەکی گشتی لەسەر لم  راهێنانی تایبەتی بە توانای جەستەیی دەکات.

حەبیب بێجگە لە یاریی هونەرە جەنگیەکان، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ یاریزانانی تۆپی پێ بە تایبەت کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە و بەم دواییەش دوای بیست و نۆیەمین بردنەوەی لە یاریی هونەرە جەنگیەکان بەرامبەر مەکگریگۆر، بە یەکجاری وازی لەو یارییە هێنا.