'' میسی چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە ''
K24-هەولێر
لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا بریاری لە داهاتووی خۆی نەداوە.
رۆژنامەی le10sportی فەڕەنسی زانیاریی دەستکەوتووە، سەرەڕای ئەوەی گۆڵکاری مێژوییەکەی بلاوگرانا هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بکات، هەروەها بەم دواییەش ناوی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنساوە بەستراوەتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە و دیاریش نیە یانەکەی جێبێڵێت.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە کە خوان لاپۆرتا بەربژێری سەرۆکایەتی ئەو یانەیە داوای لە لیۆ کردووە، تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنەکانی دەکرێت چاوەڕێ بکات، چونکە هەموو شتێک لە پێناو مانەوەی دەکات.