'' رامۆس ئامادەیە بچێتە پاریس سانجێرمان ''
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید ئەم وڵاتە ئۆفەرێکی خەیاڵی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پێگەیشتووە.
رادیۆی OndaCeroی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە بەم دواییە کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئۆفەرێکیان پێشکەش بە سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانە ئیسپانیەکە کردووە و ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە ئەو یاریزانە ئامادەیە پێشوازی لەم ئۆفەرە بکات، ئەگەر یانەکەی مەرجەکانی جێبەجێ نەکات.
ریال مەدرید ئامادەیە تەنها بۆ ماوەی یەکساڵ گرێبەستی رامۆس نوێ بکاتەوە و ئەو یاریزانەش داوای گرێبەستێکی دوو ساڵان دەکات، بۆیە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتەوە رێکەوتن، لە کاتێکدا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.