هیلاری و كچه‌كه‌ی زنجیره‌ی هونه‌ری رۆمانی "كچانی كوبانێ" به‌رهه‌م ده‌هێنن
هيلارى كلينتۆن و چێلسیای كچی بۆ یه‌كه‌مجار له رێی كۆمپانیایه‌كی هونه‌رییه‌وه، رۆمانی ناوازه‌ی "كچانی كوبانێ، چیرۆكی یاخیبوون و بوێری و دادپه‌روه‌ری" وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
K24 – هه‌ولێر:
هيلارى كلينتۆن و چێلسیای كچی، بۆ یه‌كه‌مجار له رێی كۆمپانیایه‌كی هونه‌رییه‌وه، رۆمانی ناوازه‌ی "كچانی كوبانێ، چیرۆكی یاخیبوون و بوێری و دادپه‌روه‌ری"، وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
رۆمانی "كچانی كوبانێ، چیرۆكی یاخیبوون و بوێری و دادپه‌روه‌ری"، له لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكایی "گه‌یل تزماج لێمۆن" نووسراوه و تێیدا باس له چیرۆكی ئازایه‌تی یه‌كه‌یه‌كی ژنی كورد ده‌كات، كه له ریزی "یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان"، له كوبانێ رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه‌ی هیلاری و كچه‌كه‌ی، له ژێر ناوی "رووناكی شاراوه"، كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه پڕفرۆشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه ناوبانگێكی زۆریان په‌یدا كردووه.
به گوێره‌ی سایتی (CNN TRAVEL) رۆمانی كچانی كوبانێ، یه‌كێكه له (12) به‌رهه‌می ناوازه و جێی بایه‌خی خوێنه‌رانه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی (2021) و بڕیاره به‌رهه‌مه‌كه له (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) له لایه‌ن "په‌نگوین پرێس" بڵاو بكرێته‌وه.
"كچانی كوبانێ"، به پشتبه‌ستن به سه‌دان كاتژمێر چاوپێكه‌وتن و ئاماده‌كردنی راپۆرت له باره‌ی رۆڵی ژنانی كورد له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش له باكووری سووریا ئاماده‌كراوه.
یه‌كه‌مجاره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێزێكی تایبه‌تی ژنان به روانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان و له سه‌نگه‌ردا خۆیان دژی چه‌كدارانی داعش رێكبخه‌ن و به‌و په‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه شه‌ڕی ئه‌و چه‌كدارانه بكه‌ن، هاوكات تێبكۆشن بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و ئازادی بۆ ژن و بتوانن پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له پێشیانه‌وه پشتیوانی ده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
هیلاری كلینتۆن له باره‌ی ئه‌و رۆمانه‌وه گوتی: "كچانی كوبانێ گێڕانه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئازایه‌تی ئه‌و ژنانه‌یه، كه ئاڵنگاریان له پێناو هێنانه‌دی دادپه‌وه‌ری و یه‌كسانی بووه. ئێمه كۆمپانیای رووناكی شاراوه (HiddenLight)مان دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانانه بگێڕین، كه ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شیان كه ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه ناتوانین له‌مه زیاتر دڵخۆش بین، بۆ ئه‌و كاره‌ی كردوومانه".
"لێمون"، كه له پۆستی هاوه‌ڵی یه‌كه‌م له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارده‌كات، نووسه‌ری دوو له پڕ فرۆشترین كتێبه‌كانی نیویۆركه و یه‌كێكیان (The Dressmaker of Khair Khana ) كه له ساڵی (2011) بڵاویكرده‌وه. دووه‌میان كتێبی (Ashley's War)ه، كه له ساڵی (2015) بڵاویكرده‌وه.
هیلاری كلینتۆن و كچه‌كه‌ی، له دیسه‌مبه‌ری رابردوودا به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی و به‌رهه‌می تیڤیی و دیجتاڵی كۆمپانیایه‌كیان دامه‌زراند و له سه‌ره‌تاوه بڕیاریان دا، كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه بكات، كه پڕفرۆش‌ترین بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، رۆمانی كچانی كوبانێ هه‌ڵبژێردراوه، كاری له‌سه‌ر بكرێت.