شەقامێكی سلێمانی رووناك دەكرێتەوە

"پڕۆژەكە لە ماوەی 120 رۆژدا تەواو دەكرێت"

پڕۆژەی كارەبا
پڕۆژەی كارەبا

K24 – سلێمانی

حكومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی بۆ رووناك كردنەوەی شەقامی تووی مەلیك لە سلێمانی راگەیاند و لە ماوەی 120 رۆژدا پڕۆژەكە تەواو دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای كرد: "به ‌مه‌به‌ستی رووناک کردنەوەی شەقامی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی (180.958.900) سەد و هەشتا ملیۆن و نۆسەد و پەنجا و هەشت هەزار و نۆسەد و دینار پڕۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت".

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە: "لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌ ناوشاری سلێمانی پڕۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه‌ بریتیه‌  لەرووناک کردنەوەی شەقامی بەشی سەرەوەی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی و پڕۆژەكە لە 120 رۆژدا تەواو دەكرێت".