ئیلۆن مه‌سك به تویتێكی هه‌ڵه پشكی كۆمپانیایه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه
تویته‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه بووه
K42 - هه‌ولێر:
ئیلۆن مه‌سك، كه ئێستا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان دێت، به تویته‌كانی پشكی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئیلۆن كه به خاوه‌ن داهێنه‌رترین عه‌قڵی سه‌رده‌م داده‌نرێت، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، تویتێكی كردووه و نووسیویه‌تی: "ئیتسی-م خۆشده‌وێ"، له به‌رامبه‌ردا پشكه‌كانی كۆمپانیای ئیتسی 18% به‌رزبووه‌وه.
له‌كاتێكدا مه‌سك مه‌به‌ستی كۆمپانیای ئیتسی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و شوێنه بووه، كه كڵاوێكی خوری تایبه‌تی بۆ سه‌گه‌كه‌ی لێكڕیوه.
پێشتریش ئیتسی دژی واتسئه‌پ تویتێكی كرد و رایگه‌یاند، كه ئه‌پی سیگناڵ وه‌ك جێگره‌وه‌ی واتسئه‌پ به‌كارده‌هێنێت، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پی سیگنال به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه.
ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نی كۆمپانیاكانی تێسلا و سپه‌یس ئێكسه و له بواری ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی كه هایپهرلووپه كار ده‌كات، كه خێراترین ئامرازی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووشه‌كی تایبه‌ت به بۆشایی ئاسمان دروست ده‌كات.