بایدن "خراپترین یاسا"ی ئیمزا كرد
رۆژی (28ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری2021)، جۆزێف بایدن خراپترین یاسای له‌ژێر فشاری باڵی راستڕه‌وی دیموكراته‌كان ئیمزا كرد.
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی (28ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری 2021)، جۆو بایدن خراپترین یاسای له‌ژێر فشاری باڵی راستڕه‌وی دیموكراته‌كان ئیمزا كرد.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێن پی ئاڕ، بایدن، توانی رای چالاكوانانی باڵی راستڕه‌وه‌كان بدات به‌سه‌ر كرێكارانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رهه‌می وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارێكه‌وه كه رێگه ده‌گرێت له كنه‌و پشكنینی نه‌وت و گاز له زه‌وییه‌كانی ناوچه‌ی فیدراڵی (ناو ئه‌مه‌ریكا).
به‌پێی رای هه‌ریه‌ك له ستیڤ سكالیس و ئیڤیت هیدیل- ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وه‌ی سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه له‌م یاسایه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری وه‌ك روسیا و ئێران و فه‌نزوێلا-یه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئێن پی ئار بڕیاره‌كه زیان به كرێكارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت كه له كه‌رتی وزه‌دا كارده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: "به‌كاربه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هه‌ندێك له خێزانه‌كان كه له‌هه‌ندێك ناوچه پشت به كاره‌بای هه‌رزان ده‌به‌ستن، زیانی گه‌وره ده‌كه‌ن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قوتابخانه گشتییه‌كان زیان ده‌كه‌ن كه له‌رووی داراییه‌وه كه‌رتی وزه‌ی ویلایه‌ته‌كان داراییان بۆ دابینده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه داهاتیان له‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌یه. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی باخچه و كهرهتهكانی تری ژینگه كه پشت به ده‌رامه‌تی نه‌وت و گاز ده‌به‌ستن زیانی قورس-یان به‌رده‌كه‌وێت.
كاتێك كه لیبراله‌كان له واشنتن فشاریان خسته سه‌ر بایدن بۆ ئیمزاكردنی بڕیاری رێگری له كنه‌وپشكنینی گاز و نه‌وت له ناوچه فیدرالییه‌كان، بێشك ده‌زانن كۆمه‌ڵێك كرێكاری ئه‌مه‌ریكی كه له‌و كه‌رته‌دا كارده‌كه‌ن بێكاردهبن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگتره كه یاسایه‌ك هه‌بێت پارێزگاری له ژینگه بكات. رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست نوسیویه‌تی: "یاساكه وا ده‌كات وه‌به‌رهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر نه‌وت و گاز زیادبكات كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاره‌كانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا". ده‌شڵێت: "ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌داهاتی سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر نه‌وت و گازه زیانده‌كه‌ن وه‌ك قوتابخانه و چاودێری ته‌ندروستی. "
هه‌ر یه‌ك له‌دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌خنه‌ی توندیان گرت له بڕیاره‌كه‌ی بایدن چونكه جگه له‌وه‌ی كرێكارانی ناوچه‌كانیان زیانی قورسیان به‌رده‌كه‌وێت، كه‌رته‌كانی تری ته‌ندروستی و خوێندن زیانیان پێده‌گات. یه‌كێكیان كه ئیڤیت هیدیل له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ كه ساڵانه بۆ پاڵپشتی دارایی په‌روه‌رده و فێركردن یه‌ك ملیار دۆلار له كه‌رتی نه‌وت و گاز وه‌رده‌گرن . ئه‌وی تریشیان ستیڤ سكالیس نوێنه‌ری ویلایه‌تی لویزیانا كه به‌رگری له كنه‌و پشكنینی ده‌ریایی له كه‌نداوی مه‌كسیك ده‌كات، پێیوایه كه كه‌رتی نه‌وت و گاز خوێنبه‌ری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ناره‌كانی خۆرئاوای ناوچه‌كه‌یان ده‌كات و ملیۆنه‌ها دۆلار پشتیوانی دارایی قه‌ره‌بووی زیانی كه‌ناره‌كانی ناوچه‌كه‌ن كه به‌هۆی گه‌رده‌لول و زریانه‌وه ساڵانه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن ئێكسامنهر-ی رایگه‌یاند، پێیوایه به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه 60 هه‌زار هه‌لی كار له‌ده‌ست ویلایه‌ته‌كانی باشووری خۆرئاوا وه‌ك نیو مه‌كسیكۆ ده‌چێت كه ده‌كاته 7%ی هێزی كاری حكومه‌ت. ده‌شڵێت: "حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان 1ملیار دۆلار-ی پێدانی باجی كۆمپانیاكانیان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له كیس ده‌چێت. كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكاری ئه‌و هاووڵاتییه مه‌كسیكیه په‌نابه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌كه‌وه هاوكاری ده‌كرێن".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن ئێكسامنهر له ویلایه‌ته‌كانی كه‌نار كهنداوهكان-ی وه‌ك لویزیانا، پیشه‌سازی كنه‌و پشكنین -ی ده‌ریایی گاز و نه‌وت پاڵپشتی سه‌دان هه‌زار هه‌لی كار ده‌كات و به‌هۆیه‌وه 48 هه‌زار هه‌لی كار له‌كیس ده‌چێت له‌ساڵی 2022 و 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریش داهاتی باجی ساڵانه له‌كیس ئه‌و ویلایه‌ته ده‌چێت.
چاودێرانی كه‌رتی وزه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه له چوار ساڵی ئاینده ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی داده‌به‌زێت و نرخی سووته‌مه‌نیش به‌رزده‌كاته‌وه.