شاندی رێكخراوی تەندروستی جیهانی له ووهان دهستیان به لێكۆڵینهوه كرد
K24 - واشنتن:
تیمێكی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ زانینی هۆكارهكانی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه به کۆڤید-19 ناسراوه، ماوەی دوو رۆژە لە چین دهستیان به لێكۆڵینهوه كردووه، تیمەكە رۆژی شەممە چوونە ئەو نەخۆشخانەی كە لە سەرەتاوە لە شاری ووهان چارەسەی تووشبووانی كۆرۆنای دەكرد.
پیتەر داسزاک، یەكێك لە ئەندامی تیمەکەیه لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمە دەرفەتێکی بایەخدارە بۆ راوێژكردنی رووبەڕوو لەگەڵ ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە لەوکاتە گرنگەدا له دژی كۆڤید دهجهنگان".
ماریۆن کۆپماناس، ئەندامێكی دیكەی شاندەكە دەڵێ: "هەنووكە لە سەردانی نەخۆشخانەی شینیانتان گەڕاینەوە لە ووهان، ئەو نەخۆشخانەیە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا تەرخان كرابوو بۆ چارەسەرکردنی گیرۆدەبووانی کۆرۆنا. رووداوەكان هاوچەشنی ئەو بەسەرهاتانەیە كە لە پزیشکانی بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەکانی خۆمان بیستوومە".
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژه بهوه دهكات، مەبەست لەم لێکۆڵینەوەیە ئەوە نییە لایەنێک تاوانبار بكرێ، بەڵکوو ئامانج ئەوەیە بزانین سەرەتا پەتاكە چۆن بڵاوبووهتەوە تاكو لە داهاتوودا رێگری لە پەتای هاوچەشن بكرێ.
پەتای كۆرۆنا لە مانگی دیسەمبەری 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵداو زۆربەی وڵاتانی جیهان چین بەوە تۆمەتبار دەكەن. كە راستیەكانی له بارهی ئهم پەتایەی شاردۆتەوە، تا ئێستا لە جیهاندا نزیكهی 103 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسهكه بوونه و پتر لە 2 میلیۆن و 226 هەزار كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.