له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیاوێک هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و خۆی دەکوژێت
بەیانیی ئەمڕۆ بە تاپڕ هێرشی کردووەتە سەریان
K24 - هەولێر
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باوكێك هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌كوژێت و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
جه‌مال موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی پارێزگای ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه، 31-1-2021) لە ئیلام باوكێك دوای کوشتنی هاوسه‌ر منداڵاکانی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوە.
به‌گوته‌ی موسه‌وی، كێشه‌یه‌كی خێزانی هۆكاری رووداوه‌كه‌یه، باوكه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به تاپڕ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی کوشتووە، بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژه‌ی بەوەش داوه، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و رێكاره یاساییه‌كان، ته‌رمه‌كان راده‌ستی داد پزیشكی كراون.