له كهركووك برایهك دوو خوشكی خۆی كوشت
لەگەڕەکی رەحیمئاوای کەرکووک كهسێك به ناوی (هـ.خ) بەدەستڕێژی گولـلە دوو خوشکی خۆی کوشت.
K24 – كهركووك:
لەگەڕەکی رەحیمئاوای کەرکووک كهسێك به ناوی (هـ.خ) بەدەستڕێژی گولـلە دوو خوشکی خۆی کوشت.
سهرچاوهیهك له پۆلیسی كهركووك، بەکوردستان24ی وت: تەرمی هەردوو خوشکەکە کە ناویان (پەرژین و ئەڤین)ە لەیەکەی پزیشکی نەخۆشخانەیەو دەرکەوتووە کە بەچەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لێ کراوەو هەردووکیان کوژراون.
گوتیشی: هێزەکانی پۆلیس بەدوای بکوژی ئەو دوو خوشکەوەن، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوەو هەڵهاتووە ، لێکۆڵینەوەکانیش لەمبارەیەوە بەردەوامە.