نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24- هەولێر:
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی 2.4% بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە وەرزی زستان.
نرخی نەوت لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە، بە رێژەی 09% بەرزبووەتەوە ئەمەش دوای ئەو داکەوتنەی بەهۆی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ نرخی نەوت تۆماریکرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 56 دۆلار و 35 سەنت بەرزبووەوە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 55 دۆلار و 35سەنت بەرزبووەوە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتە لە لایەن رووسیاوە بە رێککەوتن لەگەڵ رێکخراوی ئۆپێک.
Reuters