ئه‌م خانمه ره‌زیلترین ملیۆنێری جیهانه
له خه‌سڵه‌ته سه‌یره‌كانی: خواردنی پشیله ده‌خوات.. له ماڵه‌كه‌ی یه‌ك چه‌قۆی هه‌یه و هه‌رگیز نایشوات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر ئاو سه‌رف بكات
K24 - هه‌ولێر:
خانمه ملیۆنێرێكی ئه‌مه‌ریكی، به ره‌زیلترین ملیۆنێری جیهان داده‌نرێت، چونكه زۆر رێگه‌ی جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین پاره خه‌رج بكات.
ئه‌و خانمه ناوی ئه‌یمی ئێلیزابێسه، سامانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلاره، له رێكاره سه‌یره‌كانی بۆ خه‌رجنه‌كردنی پاره ئه‌وه‌یه كه یه‌ك چه‌قۆی هه‌یه له ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌كاتی پیسبوونی یان به‌كارهێنانی نایشواته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی زیاده سه‌رف نه‌كات، ئه‌گه‌رنا له‌سه‌ری مانگ ده‌بێت پاره‌ی زیاتر بدات.
وه‌ك خۆیشی بۆ میدیاكان قسه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: "رۆژانه ته‌نیا 22 خووله‌ك بۆیله‌ر بۆ گه‌رمكردنی ئاو هه‌ڵده‌كه‌م، دواتی ده‌یكوژێنمه‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ گه‌رمكردنی ئاوی پێویست بۆ خۆشووشتن".
یه‌كێكه له كاره سه‌یره‌كانی ئه‌وه‌یه كه خواردنی پشیله ده‌خوات، به‌رگریش له‌و كاره‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ره‌نگه خه‌ڵك به شێوازێكی دیكه سه‌یری ئه‌وه بكات، به‌ڵام من گرنگی پێ ناده‌م، ئه‌گه‌ر تۆ له‌وه تێنه‌گه‌ی من هه‌وڵی پاشه‌كه‌وتكردنی پاره ده‌ده‌م، ناشزانم چۆن زیاتر روونی بكه‌مه‌وه، چونكه له مه‌به‌ستی من تێنه‌گه‌یشتووی".
ئیمی تا ئێستا له ماڵی هاوسه‌ری پێشووی ده‌ژی، چونكه ئاماده نییه خانووێك بۆ خۆی بكڕێت و بچێته ناوی، تا ئێستاش هاوسه‌ری پێشووی له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی مانگانه ماڵه‌كه‌ی بۆ پاك ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ستگرتنه‌وه‌ی ئه‌و خانمه له خه‌رجكردنی پاره ئه‌وه‌یه، كه به هه‌ژاری گه‌وره بووه، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و یه‌كه‌م كاری سه‌ربه‌خۆی له ته‌مه‌نی 20 ساڵی بووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ژار و بێ ماڵ بووه، به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌ك هاوكاری پێنه‌دراوه.
ئه‌یمی كتێبێكیشی به‌ناوی "هه‌ژاری بێزاركه‌ره، چۆن ده‌بیته ملیۆنێر؟"، نووسیوه، تێیدا چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی گێڕاوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه چۆن خۆی پێگه‌یاندووه، ئێستاش له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی خێرخوازی كار ده‌كات.
یه‌كه‌م كاری بازرگانی ئه‌و خانمه، له ته‌مه‌نی 20 ساڵی بووه، دواتر ورده ورده چووه‌ته ناو كاری كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره و وه‌ك ده‌ڵاڵ كاریكردووه.
سه‌رچاوه: تایمز ناو نیوز