سەرۆك بارزانی و كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر دوایین پێشهاته سیاسییهكان تاوتوێ دهكهن
ئهرمینیا رۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز دهنرخێنێت
K24- ههولێر:
رۆژی سێشەممە 2ـی شوباتی 2021 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەرشاك مانۆكیان، كونسوڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر پێزانینی هەبوو بۆ ماندووبوون و خەباتی مێژوویی سەرۆك بارزانی لەپێناو ئازادی و مافەكانی گەلی كوردستان، هەروەها رۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كردەوە.
H.B