شرۆڤه‌كارانی گۆڵدمان ساکس زیو ده‌هێننه‌ پێشه‌وه‌ی زێڕ

"وەبەرهێنان لە زیو بەراورد بە زێڕ باشترە، چونكه‌ زیو بە کۆپییەکی بەهێتزتر له‌ زێڕ بۆ وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی پاك ئەژماردەکرێت"

زیو ده‌یه‌وێت ركابه‌ری زێڕ بكات
زیو ده‌یه‌وێت ركابه‌ری زێڕ بكات

K24- هه‌ولێر:

شرۆڤەکارانی دارایی لە بانکی گۆڵدمان ساکس پێیان وایە، وەبەرهێنان لە زیو باشترە بەراورد بە زێڕ بە تایبەت بۆ ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت لە بازاڕی کانزاکان وەبەرهێنان بکەن.

جێفری کوری، گەورە شرۆڤەکاری توێژنەوەی کاڵاکان لە بانکی گۆڵدمان ساکس ئاشکرای دەکات، زیو بە کۆپییەکی بەهێتزر لە زێڕ ئەژماردەکرێت، چونکە لە داهاتوو لە وەبەرهێنانی وزەی پاك سوودی گەورەی لێ وەردەگیرێت.

ئەو شارەزایەی گۆڵدمان ساکس دەڵێت: زیو بۆیە گرنگە، چونکە لە پانێڵەکانی وزەی خۆر سوودی لێ وەردەگیریت، بە جۆرێك زیو بەهۆی بەهێزی لە گەیاندن و چوستی لە گەرمی و کارەبا لە خانەکانی پانێلی وزەی خۆردا دادەنرێت.

بە تایبەت دوای ئەوەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا پەیمانیداوە کە وەبەرهێنانی زیاتر لە وزە نوێبووەکان دەکەن و کەمتر پشت بە وزە تاوێرییه‌كان دەبەستن، هەروەها بەردەوامی دانوستاندنەکان بۆ دابەشکردنی پاکێجی هاندان کە قەبارەکەی ترلیۆنێك و 900 ملیار دۆلارە، وایکردووە وەبەرهێنەران بە بایەخەوە لە زیو بڕوانن و مامەڵەی پێوە بکەن.

ئەو شارەزایە دەشڵێت: زێڕ و زیو رۆڵی گەوەیان لە پاراستنی سەرمایەی وەبەرهێنەران هەیە، بە تایبەت ئەوانەی پێیان وایە بەهای دراوەکان دادەبەزێت و لە کۆتاییدا نرخی کانزاکان بەرزدەبێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی نرخی زیو هاوشانی زێڕ بە رێژەی 2.4% بۆ 26.23 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزی. بەڵام توانی لەم هەفتەیەدا ئاستی 30 دۆلار بشکێنێت و بەرزبێتەوە.

H.B