نەسیڕی وەکو باشرین یاریزانی لالیگا دیاریی کرا
K24- هەولێر
یوسف نەسیڕی، هێرشبەری مەغریبی یانەی سێڤییای ئیسپانیا وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردوو خولی پلە یەکی ئیسپانیا '' لالیگا '' دیاریی کرا.
ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا ناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو خولەکەیان دیاریی کرد و یوسف نەسیڕی هێرشبەری 23 ساڵی یانەی سێڤییا، لە کۆی شەش یاریی و بە تۆمار کردنی 7 گۆڵ توانی ئەو ناسناوە بەدەست بێنێت، گۆڵکاری یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس لەو مانگەدا دووجار بەرامبەر یانەکانی ریال سۆسیداد و هەروەها کادیز توانی هاتریک بکات و پێناڵتیەکەشی گرتووە و هەر لەو مانگەدا توانی نۆ خاڵ بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.
نەسیڕی سەرەتای ساڵی رابردوو بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی لێگانێس گواسترایەوە سێڤییا و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە لالیگا بەشداری 20 یاریی کردووە و 12 گۆڵی هەیە.