تا دراوسێیه‌كانی له‌خه‌و هه‌ڵسان 6 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی سه‌ربڕی و ته‌رمه‌كانیشیان سووتاند
یه‌كێك له قوربانییه‌كان منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو مانگی بوو
K24- هه‌ولێر:
كاتێك دانیشتووانی شاری "سهلا"ی مه‌غریبی له‌خه‌و هه‌ڵسان، تاوانێكی نامرۆڤانه‌یان بینی، كه 6 كه‌س له ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان تێیدا بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی گه‌نجێكی هه‌مان ئه‌و خێزانه.
رۆژنامه‌ی "هێسپرێس" رایگه‌یاند، تاوانه‌كه له گه‌ڕه‌كێكی میللی ئه‌و شاره به‌ناوی "ره‌حمه" ئه‌نجامدراوه و گه‌نجێكی ئه‌و خێزانه كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یان ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، تاوانباره‌كه 6 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه، كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ته‌نیا 2 مانگانه و دواتر ئاگری له ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان به‌رداوه.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنه‌كه و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له هۆكاره‌كانی ئه‌و تاوانه به‌رده‌وامن.
له‌وباره‌یه‌وه چالاكوانێكی مه‌غریبی به ناوی "توهامی بهلمهعلیم" به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، "هۆكاری ئه‌و تاوانه بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و فراوانبوونی رووبه‌ری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره له‌و شاره، كه ته‌نگی به زۆرێك له گه‌نجان هه‌ڵچنیوه".
H.B