پەیامێک لە سەرۆک بارزانی-یهوه
سهرۆك بارزانی: "وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت".
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی، به هۆی كۆچی دوایی "كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی" پهیامێكی راگهیاند.
به گوێرهی پهیامهكه، كۆچكردوو، هاوكات "برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی رەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە".
دهقی پهیامهكه
پەیامێک لە سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی رەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
7ـی شوباتی 2021