كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشمەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.