ڤاران ریال مەدرید جێدێڵێت

رافایل ڤاران
رافایل ڤاران

 

K24-هەولێر

رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و یانەکەشی هاوینی داهاتوو دەستبەرداری دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی شایانەکان ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەو کات هاوینی داهاتوو کارگێری یانەکەی پێش ئەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی بێت، دەستبەرداری دەبێت و نایانەوێت ئەو یاریزانە بە خۆرایی لەدەست بدەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو بەرگریکارە کە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، هاوینی ئەمساڵ یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، ڤاران بەم دواییە گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی گواستنەوەی CAA واژۆ کردووە و ئەم ئاژانسەش لە ئینگڵاند چاڵاکی باشیان هەیە، بۆیە گومان دەکرێت ئەو یاریزانە داهاتووی لە پرێمەرلیگ بێت.