ئەم بڕە پارەیە بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان خەرج دەکرێت
وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە
K24- هەولێر:
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیر دارایی، رەزامەندی لەسەر خەرج کردنی پارەی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی داوە.
دەقی نووسراوەکە:
پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی (2007) یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ (9ی شوبات/ فێبرایهری 2021) وەزیری دارایی و ئابوری "ئاوات جەناب نوری" رەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی (19) ملیار و (686) ملیۆن و (472) هەزار دینار، به مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.
ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)، (2017-2018) و (2018-2019) دەگرێتەوە، گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت. بە مەرجێك كارنەكاتە سەر مووچەی فەرمانبەران.