سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری هەولێر کرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە ، بە تایبەتی هێڵی گەرمی ژمارە 119 کە یەکێکە لە هۆبە گرنگ و چالاکەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی ، کە ئامانجی یارمەتیدانی قوربانییانی تووندوتیژییە و بێ بەرامبەر و  24 کاتژمێر،  پەیوەندییەکان وەڵام دەداتەوە و ڕینمایی یاسایی و دەروونیان پێشکەش دەکات.

سەرۆکی حکومەت ، وێڕای دەستخۆشی کردن لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە ئەرکێکی پیرۆز ئەنجام دەدەن. ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دژی هەموو جۆرە تووندتیژییەکە و بەردەوام کار دەکات بۆ بنبڕکردنی گشت تووندوتیژییەک . گوتیشی هەموو هاووڵاتییەک بەرامبەر یاسا یەکسانە و  پێویستە ئافرەتان، ئازادانە بژین و بڕیار لە ژیانی خۆیان بدەن و مافەکانیان پارێزراو بێت .