نرخی نەوت دابەزی

نرخی ئەمڕۆی نەوت

کێڵگەی دەرهێنانی نەوت
کێڵگەی دەرهێنانی نەوت

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەم لە لایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە، نرخی نەوت دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت، 40 سەنت دابەزی؛ ئەمەش دوای تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەیی و نزیکبوونەوەی لە 62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بە رێژەی 0.6% دابەزی و بووە 58 دۆلار و 33 سەنت.

هەندێک لە شارەزایانی بواری وزە پێیان وایە، زوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەگەر هەیە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمەکانیان پەشیمان بکاتەوە. ئەمەش رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت کردووە.

لە دوای بەرهەمهێنانی و بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، بەڵام هێشتا داهاتووی نرخی نەوت ناجێگیرە.