بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر داوایەك لە ھاووڵاتییان دەكات

نزیكەی چوار ھەزار پاسپۆرت مامەڵەكانیان تەواو بووە و وەرنەگیراونەتەوە

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر رایگەیاند، نزیكەی چوار ھەزار پاسپۆرت كارەكانیان لای ئەوان تەواو بووە و خەڵك وەریان نەگرتوونەتەوە، بۆیە داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكەن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان بە زووترین كات سەردانیان بكەن.

عەمید ئارام بورھان، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا 3 ھەزار و 887 پاسپۆرت لای ئێمەن و كە كارەكانیان تەواو بووە و ھی ساڵانی 2018 و 2019 و 2020ـن، خاوەنەكانیان نەھاتوون وەریانبگرنەوە".

گوتیشی: "خەڵك ھەیە كاتێك دەست بە مامەڵە دەكات، پەلەیانە بۆ تەواو كردن، دواتر كە تەواو بوو نایەن پاسپۆرت وەرگرنەوە".

بەڕێوەبەری پاسپۆتی ھەولێر، گوتی: "لە رێگەی كوردستان24 داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكەین، بە زووترین كات بێن پاسپۆرتەكانیان وەرگرنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "پاسپۆرتی وا ھەیە 8 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و كاتەكەی بەسەرچووە و وەرنەگیراوەتەوە".

 

Fly Erbil Advertisment