شارەزایەكی سەربازی ئەمەریكا باس لە بۆردومانەكانی توركیا دەكات

ناكۆكی ھەیە لەبارەی پێناسەی دوژمن و پێناسەی ھاوپەیمان.

K24 – ھەولێر:

شارەزای سەربازی ئەمەریكایی، دانیال دیڤیس، ئەمڕۆ یەكشەممە باسی بۆردومانەكانی توركیای كرد بۆ سەر ناوچە سنووری و باكووری كرد و رایگەیاند، ناكۆكی ھەیە لەبارەی پێناسەی دوژمن و پێناسەی ھاوپەیمان.

دیڤیس لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دەزانێت و ئەمەشە ھۆی بەرده‌وامبوونی بۆردومانەكانیه‌تی لە عێراق و ئەمەریكاش پشتیوانی لە پارتی كرێكارانی كوردستان ناكات".

گوتیشی: "رێككەوتن نیه‌ لەسەر ئەوەی كێ دوژمن و كێ ھاوپەیمانە و توركیا دەڵێت: پارتی كرێكاران لە ھێزەكانی سووریای دیموكراتن و ئەمەش راست نییە".

دیڤیس بەردەوام بوو و گوتی: "حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی ئتیـحادی سەقامگیری شنگالیان دەوێت، بەڵام توركیا بەرژەوەندی تایبەتی خۆی لە شنگال ھەیە، كە لە پارتی كرێكاران كوردستان زیاترە".

سەرچاوە: "بغداد الیوم"