هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌ڵێنده‌رێك كوژرا و 5ی دیكه‌ش بریندارن
زیاتر له 5 مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرابوون
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، له په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر، بهڵندهرێكی مه‌ده‌نی هاوپه‌یمانان كوژراوه و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
كۆلۆنێل واین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی له په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و 5 به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ی مه‌ده‌نیش كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كاریانكردووه، برینداربوونه.
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران، دوو مووشه‌ك له گه‌ڕه‌كی وه‌زیرانی شاری هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، ژماره‌یه‌كیشیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و دوو مووشه‌كیش له كانی قڕژاڵه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه.
Initial reports that Indirect Fire landed on Coalition Forces in Erbil tonight. There was 1 civilian contractor killed, 5 civilian contractors injured and 1 US service member injured. More information to follow.
— OIR Spokesman Col. Wayne Marotto (@OIRSpox) February 15, 2021