مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت

سه‌رۆكی حكومه‌ت: جه‌ختمان له‌ هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران

دیدارێكی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
دیدارێكی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی .

سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد ، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و  دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە. . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.

لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.