نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی هێرشی مووشەکی سەر هەولێر

شوێنەواری ھێرشە مووشەكییەكەی ھەولێر
شوێنەواری ھێرشە مووشەكییەكەی ھەولێر

K24- هەولێر:

جێنین ھێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە تووندی هێرشە مووشەکییە خوێناوییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین.

لە تویتێکدا پلاسخارت نووسیویەتی، ئەو هێرشە ترسنۆک و سەرەڕۆییە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق. پێویستە عێراق لە رکابەریی دەرەکی بپارێزرێت.

داواش دەکات، ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و هەماهەنگیی چڕوپڕی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا.