مەزڵوم کۆبانێ: ئامانج لە هێرشەکە تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە
K24- هەولێر:
مەزڵوم عەبدی ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هێرشی مووشەکی سەر هەولێر ئیدانە ەدکات.
لە تویتێکدا، مەزڵوم کۆبانێ نووسیویەتی، دوێنی شاری هەولێر و فڕۆکەخانەکەی کران بە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تووندی ئەو جۆرە کارانە سهركۆنه دەکەین کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە. رەحمەت بۆ شەهیدەکان وهیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی مەدەنی و بریندارانی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەخوازین.
دوێنی شاری هەولێر و فرۆکەخانەکەی کران بە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی.بە توندی ئەو جۆرە کارانە سهركۆنه دەکەین کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) February 16, 2021
رەحمەت بۆ شەهیدەکان وهیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی مەدەنی و بریندارانی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەخوازین